٢٢ ئایار ٢٠٢١ - ١٩:٢٣
ڕوونوێنی لە خۆفڕی سپای پاسداران بە ناوی "غەززە"

سێ دەستکەوتی گرینگ و ستراتیژی سپای پاسداران لە بواری فڕۆکەیی و بەرگری لەوانە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی غەززە بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا ڕوونوێنی کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سەروبەندی سێی جۆزەردان ڕۆژی بەرخۆدان، گیانفیدایی و سەرکەوتن، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا و سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا، لە سێ دەستکەوتی گرینگ و ستراتیژی بەرگری و سەربازی سوپا لە بوارەکانی خۆفڕ ڕوونوێنی کرا.

خۆفڕی سەروو قورس و زەبەلاحی "غەززە" بە جیاوازی لە بوارەکانی چاوەدێری، جەنگیی و ناسینەوە و بەردەوام بوونی گەشتی 35 کاتژمێرە یەکەم دەستکەوتی بەرگری سوپا بوو کە سەرلەشکەر سەلامی سەردانی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەززە جگە لە بەکارهێنان لە بواری بەرگری و سەربازی، لە چاوەدێری دارستانەکان، ئۆپراسیۆنی فریاکەوتن لە ڕووداوە سروشتییەکان وەکوو سێڵاو و بوومەلەرزە، بەکار دێت.

342/